ئاگرەکەی پاڵاوگەی هەولێر. وێنە: بەرگری شارستانی هەولێر.
سێ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا 323 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە
964+
توانا نەقی
لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 300 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر روویانداوە و سێ گیان لەدەستدانیش هەبووە.
شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێڕ لە گروپی واتساپ رۆژنامەنوسان ئاماژەی بەوەکرد، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا 323 رووداویان هەبووە و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، لە مانگی یەکی ئەمساڵ 196 حاڵەت و مانگی دوو 93 حاڵەت و مانگی سێ 34 حاڵەت روویانداوە نەو رووداوانەش سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچی سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم جەژنەوە هەیە هەشت رووداو بوون و روودانی سووتانی ئاسایی بوون.