لە ماوەی یەک رۆژدا

هەشت نەخۆش دوای ئەوەی جەڵتە لێیانیداوە لە مردن رزگار كراون

964+

محەمەد فاتیح

بەمەبەستی رزگاركردنی گیانی نەخۆشەكان، دوو نەخۆشخانە لە شارەكانی بەغدا و ناسریە هەشت نەشتەرگەری قستەرەی فریاگوزاریان بۆ نەخۆشەكان ئەنجامداون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە، تیمێكی پزیشكی تایبەت بە نەخۆشیەكانی دڵ لە نەخۆشخانەی فێركاری یەرموك لە بەغدا توانیان بەسەركەوتوویی لە ماوەی یەك رۆژدا چوار نەشتەرگەری قستەرەی فریاگوزاری بۆ چوار نەخۆش بكەن.

وتيشى، ئەو كەسانە بە دەست نەخۆشیەكانی دڵەوە دەیان ناڵاند و دەركەوت كە دووچاری جەڵتەی توند بوونەتەوە و لەئێستادا لەژێر چاودێری بەردەوامی پزیشكیدان.

رونیشیكردەوە، بەهەمان شێوە لە نەخۆشخانەی ناسریە تیمێكی پزیشكی دڵ لە ماوەی یەك رۆژدا چوار نەخۆشیان لە مردن رزگار كردووە و دوای ئەوەی دووچاری جەڵتەی دڵی توند بوونەتەوە، پێویستی كردووە بە پەلە چارەسەریان بۆ بكرێت و نەشتەرگەری قەستەرەیان بۆ كراوە.

دووپاتیكردەوە، نەشتەرگەریەكان سەركەوتووبوون و ژیانی نەخۆشەكان لە مردن رزگاركراوە و چاودێری پزیشكی پێویستیان پێشكەشكراوە.

نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵێكی شەش کیلۆگرامی ئەنجامدرا

نەشتەرگەری دڵ بۆ منداڵێكی شەش کیلۆگرامی ئەنجامدرا