ئامێدی
بە كۆپتەر دەوروبەری گوندی بلاڤە بۆردومان دەکرێت
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
پەیامنێری 964 زانیاریی ئەوەی گەیاند، كە بە كۆپتەر دەوروبەری گوندی بلاڤە لە سنووری ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومان دەكرێت.
پێدەچێت كۆپتەری سوپای توركیا بێت بۆردومان بكات.
نوێكرایەوە 12:05
بە کۆپتەر دەوروبەری گوندی بلاڤە بۆردومان دەکرێت، دانیشووانی گوندەکە دەڵێن، دوو رۆژە دەوروبەری گوندەکە بۆردومان دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2.4.2025، لە کاتژمێر 10:00 بەیانییەوە و تا ئێستاش بە بەردەوامی دەوروبەری گوندی بلاڤە لە سنووری ناحیەی دێرەلوک لە لایەن كۆپتەر بۆردومان دەکرێت.
فایەق بلاڤەیی، دانیشتووی گوندەکە چەند گرتە ڤیدیۆییەکی بۆ 964 ناردووە، کە دەنگی فڕۆکە و بۆردومان دەبیسترێت، هەروەها دەڵێت، ماوەی دوو رۆژە سوپای تورکیا بە بەردەوامی بە کۆپتەر گوندی بلاڤە بۆردومان دەکات.
وتیشی، لەکاتی بۆردومانەکاندا ناتوانین لە ماڵەکانی خۆمان دەربکەوین، بەهۆی پاشماوەی بۆردومانەکە بەسەر گوندەکەدا دێن و زۆربەی سەربانی ماڵەکان پاشماوەی بۆردومان لێیە.
لەلای خۆیەوە، سەرچاوەیەكی فەرمی لە سنووری قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، لەم ماوەیەدا زیاتر بە شەوان سوپای تورکیا بە فڕۆکە بۆردومانی دەوروبەری گوندەکانی بلاڤە و گوهەرزێ دەکات، بەڵام چەند رۆژێکە بە رۆژیش بۆردومانی ناوچەکە دەکات و زیانی گیانی نییە
گوندی بلاڤە نزیکەی 40 ماڵ تێیدا دەژین، دەکەوێتە ناحیەی دێرەلووک لە سنوری قەزای ئامێدی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
پاشماوەی بۆردومان لە سەربان و حەوشەی ماڵەکانە
ئامێدی
رێکخراوی CPT:
"بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێی تورکیا لە کوردستان پڕۆسەی ئاشتی سست دەکات"
50 سانتیم باریوە
رێگەكانی ئامێدی لە بەفر پاككرانەوە
لە ترسی ئاگر دواخرابوون
سێ مین و دوو گولـلە تۆپ لە بامەڕنی تەقێنرانەوە
لە سنووری ئامێدی
تاکە شوێنەوارەکەی قەڵای ئەرەدنا رووخێنرا
تا درەنگانی شەو بەردەوامە