کارەبای نیشتمانیی زۆر بوو

دهۆک؛ حەوت هەزار دینار لە نرخی ئەمپێرێک مۆلیدە دابەزی

964+
ئەحمەد مستەفا

لە دهۆک نرخی ئەمپێرێک مۆلیدە لە مانگی ئادار، لە نێوان هەشت هەزار بۆ 12 هەزار و 750 دینارە، بەراورد بە مانگی رابردوو حەوت هەزار دینار لە نرخی هەر ئەمپێرێک کەمی کردووە.

هۆکارەکەی بە گوێرەی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان بێت، بەهۆی زۆریی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بووە بە دانیشتووانی پارێزگاکە.

دیاریکردنی نرخی مۆلیدە لە دهۆک لە کاتێکدایە، تائێستا شارەکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە نرخیان رانەگەیاندووە، لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، مانگی شوباتی رابردوو لە پارێزگای دهۆک نرخی ئەمپێرێکی مۆلیدە لە نێوان 19 هەزار دینار و 20 هەزار دیناردا بوو.

بەڵام، مانگی “ئادار/ سێ” بەهۆی زۆری رێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانی، نرخی ئەمپێرێک مۆلیدەی ماڵان دابەزیوە و لە هەشت هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا 12 هەزار و 750 دینار.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیاندراوێكی لە بارەی روودا...

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم راگەیاندراوێكی لە بارەی رووداوەكەی دهۆک بڵاوكردەوە