"گەشتیارێکی زۆر هاتووە"

هۆتێلەکانی سلێمانی پڕ بوون و جێگای مانەوە نەماوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە سلێمانی بەهۆی هاتنی گەشتیارانەوە ئەمشەو جێگا نەماوە لە میوانخانە و هۆتێلەکانی و پێشبینی هاتنی زیاتری گەشتیار دەکەن.

مەحمود تۆفیق سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ بەهۆی هاتنی رێژەیەکی زۆری گەشتیارەوە جێگا لە هۆتێل و مۆتێلەکانی شاری سلێمانی و قەزای دوکان نەماوە.

باسی لەوەکرد، لە شاری سلێمانی 380 هۆتێلی گەشتیاری و میللی هەیە و توانای لە خۆ گرتنی نزیکەی 30 هەزار گەشتیاریان هەیە.

گۆران قادر وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە 964ـی وت، زۆرینەی گەشتیارەکان لە خواروی عێراقەوە هاتوون و چەند گروپێکی گەشتیاری ئێرانیش هاتوون بۆ جەژنی رەمەزان.

ئەوەی خستەڕوو، بۆ ئەمڕۆ رێژەیەکی زۆری گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە و پێشبینی دەکرێت بۆ سبەینێ ئەو رێژەیە زیاتر ببێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوكان توانای پێشوازیكردنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیاری ه...

دوكان توانای پێشوازیكردنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیاری هەیە