دەیان ئاژەڵی جۆراوجۆری تیادایە

باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بووەتە جێگەی سەردانی گەشتیاران لەم جەژنەدا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە سێیەم رۆژی جەژن باخچەی ئاژەڵانی هەولێر جمەی دێت، خەڵک بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش سەردانی باخچەکە دەکەن.

حسێن عەزیز، هاوڵاتیەکی خەڵکی چەمچەماڵە و بە 964ـی وت، لە چەمچەماڵەوە هاتووین و ئاژەڵی جیاوازمان بینی و منداڵەکان زۆر دڵیان خۆشە لێرە، بەڵام باخچەکە هەندێک سەوزی کەمە و داوا دەکات سەوزایی باخچەکە زیاد بکەن.

موحەمەد عومەر ، بەپرسی راگەیاندنی باخچەکە بە 964ـی وت، لە ماوەی سێ رۆژی رابردووە زیاتر لە 30 هەزار کەس سەردانی باخچەکەیان کردووە، لە رۆژانی جەژن لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تاوەکو 12:00ـەی شەو کراوەیە و هەموو خزمەتگوزاریەکان بەردەستن بۆ سەردانیکەران.

پێداچوونەوە: توانا نەقی