کەشوهەوا
ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
964+
توانا نەقی
پێشبینی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ سێیەم رۆژی جەژن بڵاوکرایەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە درەنگانى شەودا لە باکورى هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.
بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرماش دوو تا چوار پلەیەک بەرزدەبنەوە.
هەرچی سەبارەت بە سبەینێیە لە هەندێک ناوچە باران داەبارێت بە تایبەت لە ناوجەکانی پارێزگای دهۆک.
ئەمڕۆ سێ شەممە 1.4.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە درەنگانى شەودا لە باکورى هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو.
خێراى با / ( 10 – 15 )کلم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە (2-4) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوەبەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی