رووداوی هاتوچۆ
هاوڵاتییەكی لەسەر رێگای زەڕایەن بۆ دەربەندیخان گیانی لەدەست دا
+964
بڕوا مەجید – شارەزوور
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 29.3.2025 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای ناحیەی زەڕایەن بۆ دەربەندیخان، نزیک گوندی میرەدێ سێ ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا کێشا و پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا.
رووداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل بووە، بارهەڵگرێکی سووتەمەنی لەگەڵ نیسان سەنییەک و کامریەک.
سەید سالار، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف لە شارەزوور بۆ 964 وتی : کاتژمێر 5:30 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ، تەرمێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان کە بە ناسنامەکەیدا دیارە کوردە و نێرە و تەمەنی 31 ساڵه، خەڵکی کەرکوکە و پیشەی پێشمەرگەیە، دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لە کەلار سێ رووداوی هاتوچۆ لە یەک رۆژدا روویانداوە
+1