وێنەیەك لە رێككەوتنەكەی 2023ی نێوان عێراق و لوبنان بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ لوبنان
سودانی و بەڕی قسەیان كرد
عێراق سووتەمەنی بۆ لوبنان دەنێرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری دا وەزارەتی نەوت سەرپشك بكات بۆ پێدانی سووتەمەنی بۆ ماوەی شەش مانگ بە وڵاتی لوبنان، ئەمەش دوای ئەوەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان ئەنجام دا.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 29.3.2025 سەرۆك وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ نەبیە بەڕی، سەرۆكی پەرلەمانی لوبنان ئەنجام دا و لە میانەیدا بڕیاری دا رەزامەندی بدات بە وەزارەتی نەوت، كە بۆ ماوەی شەش مانگ سووتەمەنی بۆ وڵاتی لوبنان دابین بكەن.
عێراق لە مانگی ئایاری 2023 یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ لوبنان واژۆ کردبوو بۆ دابینکردنی نەوت و بەرهەمەكانی نەوت بۆ لوبنان، بە بڕی ساڵانە دوو ملیۆن تۆن نەوتی خاو.