دیمەنی ئەو شەقامەی دەربەندیخان کە روناککراوەتەوە. فۆتۆ: وەزارەتی کارەبا
1750 مەترە
لە تونێلەکەی دەربەندیخانەوە تا ناو بازاڕی قەزاکە روناککرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ستوون و رووناککەرەوەی بۆ شەقامێکی سەرەکی قەزای دەربەندیخان دابینکرد، لەمەودوا شەوان بە چاوی رووناک لە تۆنێلەکە تا ناو بازاڕ شۆفێری دەکەیت.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، پڕۆژەی روناککردنەوەی شەقامی سەرەکیی دەربەندیخان بە دانانی 52 ستوونی رووناکی لە تۆنێلەکە تا ناو بازاڕ جێبەجێکرا.
درێژی ئەو شەقامەی روناککراوەتەوە یەک هەزار و 750 مەترە و تێچووەکەی نزیکەی 183 ملیۆن دینارە کە لە لایەن کۆمپانیایەکەوە جێبەجێکراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، بودجەی پرۆژەکە لەسەر داهاتی 8٪ـی بەڕێوەبەرایەتییەکە و لە ماوەی 170 رۆژدا تەواو کراوە.