بۆ بەرنامە ئەتۆمیەکەی

دۆناڵد ترەمپ پێی وایە ئێران خراپی بەسەر بێت

964+
محەمەد فاتیح

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند ئێران خراپی بەسەردا دێت، ئەگەر شكستبهێنێت لە گەیشتن بە رێكەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، زۆر پێمباشە لەگەڵ ئێران بگەینە چارەسەر، بەڵام ئەگەر نەگەینە چارەسەر، ئێران شتی خراپی بەسەردا دێت.

دوێنێ‌ پێنجشەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران وەڵامی نامەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای داوەتەوە كە تیایدا داوای دانوستانی كردوە لەگەڵ تاران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیەكەی.

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرایان كردبوو، نامەكەی ترەمپ بۆ ئێران توند بوە و داوایكردوە بگەنە رێكەوتنێكی نوێ،‌ بەڵام ئەگەر ئێران داواكەی رەتبكاتەوە و بەردەوام بێت لە بەرنامە ئەتۆمیەكەی، رووبەڕووی دەرئەنجامی ترسناك دەبێتەوە.

ئەو نامەی رەتی دەکردەوە; ئێران وەڵامەکەی بۆ ترەمپ نارد�...

ئەو نامەی رەتی دەکردەوە; ئێران وەڵامەکەی بۆ ترەمپ ناردەوە