بەرەبەیانى ئەمڕۆ

وتەبێژى حەماس کوژرا

964+

وریا فەتاح

بەرەبەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هێرشێکى ئاسمانى سوپاى ئیسرائیلدا، وتەبێژى بزوتنەوەى حەماسى فەلەستینى کوژرا.

سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویان کردەوە، دواى هیرشێکى ئاسمانى سوپاى ئیسرائیل بۆسەر کامپی جەبالیا، عەبدولـلەتیف قانووع، وتەبێژى حەماس و ژمارەیەک کەسى دیکەى ئاوارەبووى ناو کامپەکە، کوژراون.
سەرچاوە خۆجێیەکانى فەلەستین باسیان لەوەکردووە، جگە لە کوژرانى قانووع و ژمارەیەک کەسى تر، چەند کەسێکى تریش بریندار بوون کە هاوڵاتى مەدەنین.

لە هێرشەکەدا، سوپاى ئیسرائیل چەند خێوەتێکى ئاوارەکانیان بە ئامانج گرتووە کە لەو کاتەدا وتەبێژى حەماس لەوێ بووە و بەئامانج گیراوە.

وتەبێژی حەماس؛ شەڕ دەستپێ بکاتەوە بارمتەکان دەکوژین

وتەبێژی حەماس؛ شەڕ دەستپێ بکاتەوە بارمتەکان دەکوژین