• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
لە 10 رۆژی كۆتایی مانگی رەمەزان 400 دۆلار چووەتە سەر نرخی عومرە

ژمارەیەک هاوڵاتی کە دەیانەوێت بچن بۆ عومرە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە

شەوی قەدر هۆكارە

لە 10 رۆژی كۆتایی مانگی رەمەزان 400 دۆلار چووەتە سەر نرخی عومرە

964+

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

جیاوازی نرخی عومرە لە سەرەتای مانگی رەمەزان بۆ كۆتاییەكەی نزیك بە 400 دۆلارە و بە فڕۆكە و بە پاسیش نرخەكەی دەگۆڕێت.

نرخەكان بەپێی خزمەتگوزارییەكانی گەشتەكەش دیسان جیاوازە و دووری و نزیكی شوێنی مانەوە لە كەعبەش کاریگەری هەیە لەسەر نرخەکان، عومرەكاران بەپێی توانای خۆیان شێوازی گەشتەكە هەڵدەبژێرن.

لەبارەی ئەو جیاوازییەوە، سەروەرعەلی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سەروەرانی مەدینە بۆ حەج و عومرە بە 964ـی وت، “لە مانگی پیرۆزی رەمەزان داواكارییەكی زۆر لەسەر گەشتی عومرە هەیە و هۆكارەكەشی ئەو وتەیەی پەیامبەری ئیسلامە كە دەفەرموێت، گەشتی عومرە لەم مانگەدا پاداشتی حەجێكی هەیە، بۆیە خەڵكی لەم مانگە بەلێشاو داوای گەشتەكەیان كردووە.”

وتیشی، “لە 10 رۆژی كۆتایی دا نرخەكەی بە رێژەیەكی بەرچاو گرانترە، ئەمەش بەهۆی شەوانی قەدر و ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەشی عومرەكارانی دەكەین.”

964 بەدواداچونێكی وردی كردووە سەبارەت بە چۆنیەتی نرخ و خزمەتگوزارییەكانی گەشتی عومرە، كەبەم شێوەیەیە:

لە سەرەتا و كۆتایی مانگی رەمەزان جیاوازییەكەی 400 دۆلارە بە فڕۆكە، بەپاسیش 300 دۆلارە.

ئەگەر بەفڕۆكە و بە خزمەتگوزارییەوە گەشتەكەت هەڵبژاردبێت، ئەم پێداویستیانە لەخۆدەگرێت: هوتێلی نزیك لە حەڕەم، دوو ژەم نان خواردنی بەربانگ و پارشێو، دابینكردنی پاس، جانتا، ئیحڕام، لەچك بۆ ژنان، نامیلكە و ئاوی زمزم، ئەوا نرخەكەی لەسەرەتای رەمەزان هەزار دۆلارە و لەكۆتاییش دا چواردە هەزار دۆلار بووە.

بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەم خزمەتگوزارییانەت داوانەكردبێت، ئەوا لەسەرەتای رەمەزان 850 دۆلارە و لە كۆتاییش هەزار و 100 دۆلار وەرگیراوە لە عومرەكاران.

ئەگەر بەپاس و خزمەتگوزارییەكانی گەشتەكەت پەسەند كردبێت، ئەوا لەسەرەتای رەمەزان 750 دۆلار و بۆ كۆتاییەكەشی هەزارو پەنجا دۆلار داواكراوە.

بێ خزمەتگوزارییەكەشی 600 دۆلار بۆ سەرەتا و900 دۆلاریش بۆكۆتا 10 رۆژی مانگی رەمەزان وەرگیراوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکرێنەوە بڕۆن گرێبە�...

کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادار دەکرێنەوە بڕۆن گرێبەست بکەن

ئێران هەڕەشەی هێرش کردنەسەر بنکە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات

ئاڵای ئێران و ئەمریکا _ گرافیک:964

"بەتوندی وەڵامیان دەدەینەوە"

ئێران هەڕەشەی هێرش کردنەسەر بنکە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات

964+

محەمەد فاتیح

ئێران هەڕەشەی ئەوە دەكات بنکەی هاوبەشی بەریتانیا و ئەمریکا لە دیێگۆ گارسیا بكاته ئامانج، ئەگەر هێرشی سەربازی بکرێتە سەری، لەلایەن ئەمریکاوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لەزاری بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بڵاویکردووەتەوە، تاران ئەو بنکە هاوبەشەی بەریتانیا و ئەمریکا کە دەکەوێتە زەریای هیندی، دەکاتە ئامانج، لە بەرامبەر هەر هێرشێکی  ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ جیاوازیەك له کردنه ئامانجی هێزەكانی بەریتانیا و ئەمریكادا ناكەن و لەهەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە لە ناوچەکە هێرش بکرێتەسەر ئێران، بەتوندی وەڵامیان دەدەنەوە و دەکرێنە ئامانج.

لە چەند رۆژی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە “رێوشوێنی خراپ” لە دژی تاران دەگرێتەبەر ئەگەر رێکەوتنێک لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی واژۆ نەکات.

هاوکات، سوپای ئەمریکا فڕۆکە بۆمب هاوێژەكانی لە جۆری B-2 كە توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمییان هەیە بۆ دیێگۆ گارسیا گواستەوە، ئەمەش گریمانەیەکی زۆری لێکەوتەوە کە دەتوانرێت بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بەکاربهێنرێت.

ئیسرائیل بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج و ئەمر?...

ئیسرائیل بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج و ئەمریکاش بێ ئاگایە

ئێران پێش هێرشەکە رووسیا و ئەمریکای ئاگادار کردووەتەو?...

ئێران پێش هێرشەکە رووسیا و ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە