گروپی رۆشنگەری كتێب له راپه‌ڕین ده‌ستخۆشی ده‌كات
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى 964 له‌ناو كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كانیش ستایش ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گروپی رۆشنگەری كتێب له راپه‌ڕین له كۆبوونه‌ویه‌كی هه‌فتانه‌ى خۆیاندا باس له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌كه‌ن كه 964 له‌باره‌ى بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كانى كوشتن رایگه‌یاندووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستخۆشی له تۆڕى میدیایی 964 ده‌كه‌ن.
په‌یامنێرى راپه‌ڕینى 964 به‌هۆى كارێكی رۆژنامه‌نووسییه‌وه روو ده‌كاته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى راپه‌ڕین، ده‌بینێت له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ى گروپی رۆشنگه‌ری باس له رووداوه‌كانى كوشتن له‌هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى 964 ده‌كه‌ن.
گروپی رۆشنگەری كتێب، گروپێكن كلتوورى خوێندنه‌وه‌ى كتێب له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین په‌ره‌پێده‌ده‌ن و سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى راپه‌ڕینن.
هێمن ئەحمەد، ئەندامى گروپه‌كه ده‌ڵێت، تۆڕى میدیایی 964 كارێكی باشی كرد كه بڕیاری راگرتنى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كانى كوشتنى دا و له‌دواى ئه‌ویش چه‌ندین میدیای دیكه ئه‌وه كاره‌یان په‌یڕه‌و كرد و ده‌شڵێت “ئێستاش په‌یامنێرى ئه‌م تۆڕه هه‌واڵییه لێره له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌یه”.
ده‌نگدانه‌وه‌ى ده‌شتپێشخه‌رییه‌كه‌ى 964 داواکارى گشتى سلێمانیشى هێنایه‌سەرخەت و دەڵێت، هەر دەزگایەکى راگەیاندن رووماڵى کوشتن بکات رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگرنەبەر.
رۆژى 22.3.2025 تۆڕى میدیایی 964 ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى راگه‌یاند و رایگه‌یاند لەم قۆناغانەدا ئەرکی میدیا ئەوەیە کاریگەری دەروونی خراپ لەسەر خەڵک دروست نەکات و نەبێتە هۆکارێک بۆ دووبارەبوونەوەی ئەم حاڵەتانە، وەک چۆن نابێت کارێک بکات کوژراوەکان تەنیا ببن بە ژمارەو رووداوەکان لە هەست و سۆز دابماڵدرێن.