"یان سه‌گه‌كان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن یاخود بۆ سیحر و جادووه"
دروستبوونى چاڵى گه‌وره له گۆڕستانه‌كانى خورماتوو گومان لاى هاوڵاتیان دروستكردووه
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
دیاردەی چاڵ و کونی گەورە لەسەر گۆڕی مردوان لەناو گۆڕستانەکانی خورماتوو رووی لەزیادبوون کردووە، بەجۆرێک هەندێکجار گۆڕەکان ئەوەندە چاڵکراون نزیک بونەتەوە لە ده‌ركه‌وتنى روفاتى مردوه‌كان، ئه‌مشه گومانى لاى هاوڵاتیان دروستكردووه و نازانن هۆكاره سه‌ركییه‌كه‌ى چییه.
عوسمان محەمەد هاوڵاتیەکی خورماتووە بە 964ـى وت، هەرجارەو کە سەردانی گۆڕی مردوانیان دەکەن، بەشێوازی جۆراوجۆر دەبینن چەندین چاڵ و کونی گەورە لەسەر گۆڕەکان دروستکراون و نازانن چ شتێك دروستى كردووه.
وتیشی “گومان ده‌كرێت سه‌گه‌كان ئه‌م كاره‌یان كردبێت و گومانیش هه‌یه بۆ به‌كارهێنانى سیحر و جادوو ئه‌م كاره كرابێت”.
ماوەیەکە بە چڕی دیاردەی سیحر و جادوو لەسنوورى قەزاى خورماتوو بڵاوبووه‌ته‌وه و روی لەزیادبونە، ته‌نانه‌ت شارەوانی قەزاکە چەندینجار بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەو بابه‌ته‌ى داوە، بە پاککردنەوەی گۆڕستانەکە لە نوشتەو سیحر‌و جادو و دانانی پۆلیس لەبەر دەرگای گۆڕستانەکان، بەڵام تاوه‌كو ئێستا هیچیانی جێبەجێ نەکردووە.