تێکدانی داچێندراوەکان _ وێنە: کشتوکاڵی هەولێر
ئاوی پیسی بۆ سەوزە دەنارد
لە هەولێر دەست بەسەر 14 ترومپادا گیرا
964+
محەمەد فاتیح
لیژنەی لادانی داچێندراوی پارێزگاى هەولێر دەستیان بەسەر ژمارەیەك ترومپای سەر ئاوی پیسدا گرت و داچێندراوەکانيش تێکدارن، كە بۆ بەرهەمهێنانی سەوزە بەكار دەهێنرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر بڵاویكردەوە لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاککردنەوە و لادانی ئەو شوێنانەی تێیدا بە ئاوی ئاوەڕۆ و پیس سەوزەی لێ بەرهەم دەهێنرێت.
لە دوو رۆژی رابردوودا لیژنەی لادانی داچێندراوی پارێزگا دەستیکرد بە پاککردنەوەی زیاتر لە 14 ترومپای سەر ئاوی پیس و دەستیان بەسەردا گیرا.
کشتوکاڵی هەولێر رونی كردووەتەوە، داچێندراوەکان تێکدراون کە بەشێوەی زێدەڕۆ لەسەر ئاوی زێراب و ئاوەڕۆ و ئاوی قورس دروستکرابوون و تێیدا سەوزەی لێ بەرهەم دەهێنرا.