کاپتن ئەرسەلان
بابی فیشەر، ئەفسانەكەی شەتڕەنجی ئەمریكا لە وڵاتەكەی دەركرا
964+
ژووری هەواڵ
دوای نۆ ساڵ وازهێنان لە شەتڕەنج، دێتەوە و 17 یاری لەسەریەك لە یاریزانێكی گراند ماستەر دەباتەوە.
ئەمە یەكێكە لە چیرۆكە سەرنجڕاكێشەكانی بابی فیشەری ئەفسانەی شەترەنج و بۆتان دەگێڕمەوە.
بابی فیشەری ئەمریكی، ئەفسانەی یاریی شەتڕەنج دوای نزیكەی نۆ ساڵ وازهێنان، ساڵی 1981 رازی بوو لەگەڵ یاریزانی گراند ماستەری كەنەدی پیتەر بیاساس یاریی بكات، كە ئەمەی دوایی ئەوكاتە لە لوتكەی ئاستبەرزیدا بوو.
لە ئەنجامیشدا فیشەر 17 یاری لەسەریەك لە پیتەر بیاساس دەباتەوە و مەجالی نادا یەك یارییش بباتەوە.
پیتەر بیاساس خۆی لە بارەی یارییەكانی بەرامبەر فیشەر دەگیڕێتەوە و دەڵێت: بابی فیشەر زۆر بەتوانا بوو، بە جۆرێك بردنەوە لێی مەحاڵ بوو، یاریكردن بەرامبەر ئەو هیچ سوودی نەبوو، تەنانەت هیچ چێژ و سەرنجڕاكێشییەكی تێدا نەبوو.
تەواوی چیرۆكەكە لە ڤیدیۆكەدا بزانە…