رێگای ئاغجەلەر – خاڵخاڵان
تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
لەسەر رێگای ئاغجەلەر – خاڵخاڵان لە قەزای چەمچەماڵ، تراکتۆرێک لەکاتی کێڵانی زەویدا لە بەرزایی زیاتر لە 20 مەترەوە کەوتە خوارەوە و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.
شەریف رەحیم بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە 964ـی وت، “سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25.3.2025 لەسەر رێگای نێوان ناحیەی ئاغجەلەر بۆ کۆمەڵگای خاڵخاڵان، بە دیاریکراوی لە گوندی کانی هەنجیر تراکتۆرێک وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی بەسەختی برینداربووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵە و دانیشتووی گوندی قەسرە لە ناحیەی ئاشتی.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری