غەفور عەبدوڵا وادەڵێت

دراماکانی حسێن میسری چووەتە مێژووەوە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەوەی جیلی ئاڵتونی بێ و دراماکانی وەستا جومعە و رەشەی پۆلیس و خەمی چۆلەکەکانی بینبێت، هونەرمەند غەفور عەبدوڵای لەیادنەکردووە و دەڵێت، دراماکانی حسێن میسری چووەتە مێژووەوە.

غەفور عەبدوڵا، هەمیشە رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە دراماکانی حسێن میسری دەرهێنەری کۆچکردووە، بەڵام ئێستا کەمتر دەردەکەوێت و لە لێدوانێکدا بۆ 964 وتی، کارێکی نوێ هەیە و ئەگەری هەیە دوای جەژن دەست بە ئامادەکردنی بکەین، بەڵام جارێ بودجەی بۆ تەرخان نەکراوە.

هونەرمەند باسی لە یادگارییەکانی کرد لەگەڵ حسێن میسری و وتی، جارێکیان 8 لاپەڕەم لەبەرکرد و بۆ مەشهەدێکی درامای رەشەی پۆلیس وتمەوە، ئەوەندە بەدڵی بوو دوای ریکۆرد لای مزگەوتی گەورە سەروو شیش کەبابمان خوارد،

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

"ئەوانەی ئێستا گۆرانی میللی نین و مردوون"