10 گوندن

رێگای گوندەکانی سنوری چەمچەماڵ نۆژەندەکرێتەوە

964+

محەمەد فاتیح

پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای 10 گوندی سنورى ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە، پرۆژەکە بریتیە لە تێکەڵەڕێژکردن بە درێژایی 11 کیلۆمەتری ڕێگای گوندەکانی (کارێزەی دەلۆ ، خێڵ ئاخە، جامڕێز، تا دەگاتە ئاوەسپی)، هەروەها 7 گوندی دیکە لێی سودمەند دەبن.

ڕونیشیكردەوە پڕۆژەكە بە گوژمەی 90 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئاسایی (پێشینەی مانگانەی فەرمانگە) بە ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبان جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە هەفتەی داهاتوو کارەکانی تەواوبکرێت.

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای چەمچەماڵ دادەنرێت

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای چەمچەماڵ دادەنرێت