"نابێت راى کەسى گشتاندنى بۆ بکرێت"

وەزارەتى ئەوقاف: دەستکراوە دەبین بۆ لێپرسینەوە لە هەرکەسێک ئاسایشى فیکرى بشێوێنێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى رایدەگەیەنێت؛ لەمەودوا دەستکراوە دەبن لە گرتنەبەرى رێکارى پێویست بەرامبەر هەر سەرپێچیکارێک کە ئاسایشى فیکرى بشێوێنێت.

ناکرێت قسەی تایبەتی کەساییەتییەکی ئایینی گشتاندنی بۆ بکرێت

وەزارەتى ئەوقاف بڵاوى کردەوە، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى وەزیرى ئەوقاف و لیژنەی باڵای بۆردی ئایینی، دەستخۆشیکراوە لەو مامۆستا ئاینیانەى رۆڵێکى دیار دەگێڕن لە بڵاوکردنەوەى پەیامی راستەقینەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و برەودان بە پێکەوەژیانی ئایینی بەتایبەتی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا .

هەروەک جەختکراوەتەوە، لەسەر پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پابەندبوون بە کەلتووری فرەیی و قبوڵکردنی یەکتری لەنێوان هزرمەندان و ئاڕاستە جیاوازەکانی ئایینی ئیسلام، کە پێویستە لەچوارچێوەی دەربڕینی ئایینیدا، رێز لە یەکتری بگرن.

لە کۆبوونەوەکەدا پێداگری لەجیاکردنەوەی رای کــەسـی کرایەوە لەوەی، کە ناکرێت قسەی تایبەتی کەساییەتییەکی ئایینی گشتاندنی بۆ بکرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کە بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکان و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا و پەیوەندیدارەکانی دیکە، وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی، دەستکراوە دەبێت لەبەدواداچوون و لێپرسینەوە لەهەرکەسێکی سەرپێچیکار، کە لەهەر ئاست و پلەیەکدابێت، چونکە ئاسایشی فیکری بەشێکە لەئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندی و دەستکەوتە نیشتمانییەکانی گەلی کوردستانیش لەسەرووی هەموو ململانێکانەوەن.

وەزارەتی ئەوقاف رێنماییە شەرعییەکانی بۆ مانگی رەمەزان...

وەزارەتی ئەوقاف رێنماییە شەرعییەکانی بۆ مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە