زیاتر له 50 ژینگهپارێز بوون
ژینگەپارێزانی ناحیەی سەنگەسەر له ئێوارەخوانێک کۆکرانەوە
964+
محەمەد عەلی ـ قەڵادزێ
رێکخراوی ئایندە بۆ پارستنی ژینگە، سەرجەم پاکەوانانی ژینگەی سەنگەسەری کۆکردەوە، لە ئێوارەخوانێکدا دیاریان پێدان و رێزیان لێگیرا.
مەعروف مەجید، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ئەمڕۆ دوو شەممە 24.3.2025، بە 964ـی وت، وەک رێزێک بۆ ماندووبونی ژینگەپارێزانی ناحیەی سەنگەسەر، بڕیاریاندا ئێوارەخوانێکی شایستەیان لەناو مزگەوتدا بۆ ئامادە بکەن، هەر لە ئێوارەخوانەکەشدا دیاریان پێدرا.
ژمارەى ژینگهپارێزهكان زیاتر لە 50 كهسی سنورەکە بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژینگە پارێزان ماندووترین توێژی کۆمەڵگهن کەمترین پارەیان پێدەدرێت، تهنانهت لە مانگی رەمەزانیشدا کارەکانی خۆیان دەکەن و چاوپۆشی لە کارەکانیان ناکرێت.
وتیشی “ئامانجمان لەو ئێوارەخوانە، بۆ ئەوەیه هەست بهوه نەکەن کە توێژێکى فهرامۆشكراون بۆیه ئهم كارهمان بۆ كردوون”.
باسی لهوهشكرد، ئەرکی رێخراوە ژینگەیەکانە لە بۆنە تایبەتەکاندا بتوانن لەگەڵ ئەم ژینگەپارێزانەدا بن.
ئەمساڵ ئهوه حەوتەمین چالاکیی ئهم رێكخراوهیه كه لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ ژینگەپارێزان ئەنجامیداوە، جگه لە ئێوارە بەربانگ و كۆكردنهوهیان ههمانكات بە پاڵپشتی خێرخوازان بڕێک پارەشیان وەکو دیاریی پێداون .
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن