وەرگرتنى کرێى کەڵەکەبووى قەرزى کارەبا لەلایەن کارمەندێکى بەشى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سلێمانى وێنە:964+
کارەباى سلێمانى:
133 هاوبەشى کارەبا سەروو 10 ملیۆن دینار قەرزدارن
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کارەباى سلێمانى، كۆتا ئاماری هاوبەشانی كارەبا و رێژەی قەرزەكانی هاوبەشی ماڵان لە ناو شاری سلێمانی بڵاو دەکاتەوە، بەپێى ئامارەکەش بێت 133 هاوبەش سەروو 10 ملیۆن دینار قەرزدارن.
15 هەزار هاوبەشى کارەبا لە سلێمانى 2 تا 10 ملیۆن قەرزدارن
بەڕێوەبەرایەتییەکە روونى کردووەتەوە، لە سنووری بەڕێوبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی 362 هەزار و 526 هاوبەشی كارەبا هەیە و لەو ژمارەیەش 85 هەزار و 50 هاوبەش هیچ قەرزێكیان لانیە.
133 هاوبەشی كارەبا سەروو 10 ملیۆن دینار قەرزارن
بەپێی ئامارو داتاكانی بەشی كاروباری وزەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات و رۆژئاوا، لەسنوری هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکە هاوبەشانی كارەبا بەمشێوەیە دابەشبوون:
هاوبەشى ماڵان 299 هەزار و 774
هاوبەشى بازرگانى 46 هەزار و 439
هاوبەشی پیشەسازیی 714
هاوبەشی كشتوكاڵی 12 هەزار و 553
هاوبەشی میری سێ هەزار و 46
کۆى گشتى هاوبەشانى کارەبا 362 هەزار و 526 هاوبەش.
هەر بەپێی داتاكان، قەبارەی قەرزی هاوبەشەكانی پۆلی ماڵان بەمشێوەیەیە:
85 هەزار و 50 هاوبەش هیچ قەرزێكیان لانییە.
58 هەزار و 467 هاوبەش كەمتر لە 100 هەزار دینار قەرزادارن.
83 هەزار و 477 هاوبەش 500.000 بۆ دوو ملیۆن دینار قەرزارن.
15 هەزار و 156 هاوبەش 2 بۆ 10 ملیۆن دینار قەرزارن.
133 هاوبەش سەروو 10 ملیۆن دینار قەرزارن.
روونیشى کردووەتەوە، ئەم ئامارە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەرەوەی شاری سلێمانی تێدانییە، بەگشتی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی 541,865 هاوبەشی كارەبا هەیە.