دیمه‌نێكی ده‌ستپێكردنى خانووه‌كه ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى رۆژانه‌ى حاجیاوا.
ئه‌وه‌ى له ئه‌فریقا بێسه‌روشوێن بوو
خێرخوازان ده‌ستیان به دروستكردنى خانوو بۆ “سه‌یفوڵا” كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا خێرخوازان له حاجیاوا كه‌مپینێكیان بۆ دروستكردنى خانوو بۆ سەیفوڵا حوسێن راگه‌یاند ئێستا ده‌ستیان به دروستكردنى خانووه‌كه كردووه.
سەیفوڵا حوسێن هاوڵاتییەكى خه‌ڵكی ناحیه‌ى سه‌روچاوه‌ى ئیداره‌ى راپه‌ڕینه له ساڵی 1996 چووەتە ئێران، دوای چوار ساڵ مانەوە لەو وڵاتە چووه‌تە دوبەی، لەوێشەوە رەوانەی سۆماڵ کراوه و دواتر خۆى گەیاندووه‌تە بەریتانیا، دوای چەند رۆژێک مانەوە دیپۆرتی سۆماڵ کراوه‌تەوە و دواتر چووه‌تە وڵاتى کینیا و لەوێشەوە بۆ ئۆگەندا، ماوه‌ى 28 ساڵ بێ سۆراغ و دوور بووه له كه‌سوكارى و رۆژى 20.2.2025 دواى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى له‌و وڵاته گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
مامۆستا ئاراز ره‌سوڵ له گروپه خێرخوازییه‌كه به‌ناوى فریاگروپ به 964ـى وت، له‌ماوه‌ى كه‌متر له 20 رۆژ به‌سه‌ر راگه‌یاندنى كه‌مپینه‌كه لەسەر ئەرکی خێرخوازان زەوییەکی 200 مەتری دابینکرا و بناغەی خانوەکە جێبەجێکرا.
وتیشی “پێشتر بلۆك بۆ دروستكردنى خانووه‌كه دابینكرابوو، بۆ قۆناغه‌كانی دیكه‌ى ته‌واوكردنى خانووه‌كه‌ش، پێویستیمان بە هاوکاری زیاتری خێرخوازان هەیە”.
پێشتر مامۆستا ئاراس به 964 ـى وتبوو، دواى به‌داوداچوون و دیراسه‌كردنى ژیانى ده‌ركه‌وتووه كه سه‌یفوڵا هیچ ماڵ و موڵێكی له سه‌روچاوه نییه و له خێزانێكی زۆر هه‌ژارن بۆیه ئه‌م كه‌مپینه‌یان بۆ راگه‌یاندووه.
به‌ر له‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمى كوردستان خدر حسێن، برای سه‌یفوڵا به 964ـی وتبوو، براکەى 28 ساڵە بێسەروشوێنە و هەموویان وایان دانابوو كه مردووە، بەڵام چەند رۆژێکە لەلایەن رێکخراوێکەوە هەواڵیان پێگەیشت کە ماوە و لە یەکێک لە زیندانەکانی ئەفریقا راگیراوە.
چیرۆكى سه‌یفوڵا، دوور و درێژه و زۆربه‌ى ژیانى له زیندانه‌كانى ئه‌فریقا به‌سه‌ربردووه، هه‌ر له‌وێش خێزانى پێكهێناوه و ئێستاش له‌گه‌ڵ خێزانه ئه‌فریقییه‌كه‌ى له هه‌رێمی كوردستانه.