• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

هەواڵەکانی وەرزش

عێراق گەیشتە ئوردن و سبەی یاریی هەیە، تیپێكی دیكەش گەیشتە مۆندیالی داهاتوو

+964
ژووری هەواڵ

عێراق سبەی لەگەڵ فەڵەستین یاریی دەكات
رافینیا دەڵێت ئەرجەنتین تێكدەشكێنین
نیوزیلاند گەیشتە مۆندیالی 2026
ئارنۆڵد تەنیا ماوە واژۆ بۆ ریال مەدرید بكات

رافینیا و سەڵاح لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان نزیكن، �...

رافینیا و سەڵاح لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكانیان نزیكن، پاشای تۆپی پێش پێكانی هەیە

لە دەریاچەی دەربەندیخان حەوت راوچی دەستگیر کران

لە دەریاچەی دەربەندیخان حەوت راوچی دەستگیر کران - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

قەدەغەی راوەماسییە و کۆڵنادەن

لە دەریاچەی دەربەندیخان حەوت راوچی دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

سەرەڕای قەدەغەی راوەماسی، راوچیان کۆڵنادەن و چەم و رووبارەکان چۆڵ ناکەن، پۆلیسی دارستان و ژینگەش بەدوایانەوەیە و حەوت راوچی دیکە لەکاتی راوەماسیدا لە ناو دەریاچەی دەربەندیخان دەستگیر کران.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، مەفرەزە هاوبەشەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق و بنکەی بەرزنجە، تەنیا لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، شەش دەرچونی مەیدانیان ئەنجامداوە لە ناو دەریاچەی دەربەندیخان لە سنوری گوندەکانی (ناوگردان ، کەڵتەک ، کەڵوڕان ، چەمی دۆمان) و لە دەرچوونانەدا پێنج راوچیان دەستگیر کردووە.

هاوکات بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور بە هاوبەشی لەگەڵ بنکەی زەڕایەن دەرچونێکیان بۆ سنووری گوندەکانی (قەڵبەزە، بیسەڵمێن، جەردەئاسنە، گوڵان، کانی بەردینە، توەقوت، پیرمەحمود) ئەنجامداوە و دوو راوچیان لەکاتی راوەماسیدا دەستگیر کردووە .

لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو راوچیانە دەستیشگیراوە بەسەر نۆ تۆڕ، ئۆتۆمبێلێک، موەلیدەیەک و ژمارەیەک ماسی قەبارە جیاواز کە لەلایەن راوچییەکانەوە راو کرابوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی راشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەم دەستگیر کراوان و کەلوپەلە دەست بەسەردا گیراوەکان کراوەتەوە و رادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

هەر لە چەند رۆژی رابردوودا چەند راوچییەکی دیکە لە دەریاچەکانی دوکان و دەربەندیخان دەستگیرکراون، ئەوەش لەکاتێکدایە، لە 20ـی ئەم مانگەوە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم قەدەغەی راوەماسی راگەیاندووە، لە پێناو پاراستی سامانی ماسی و تا 20.6.2025، قەدەغەى راوەماسییە.

ئەمڕۆ کۆتا رۆژى راوەماسییە

ئەمڕۆ کۆتا رۆژى راوەماسییە

لە وەرزی قەدەغەی راوەماسیدا لە سلێمانی 80 کەس دەستگیر ک?...

لە وەرزی قەدەغەی راوەماسیدا لە سلێمانی 80 کەس دەستگیر کراون