دیسان شەڕەتەقە روویدا

لە بەردەڕەش دووبنەماڵە کردیان بەشەڕەتەقە و پێنج بریندار هەیە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

کەمێک لەمەوبەر، لە گوندى گومەزەردى سەربە قەزای بەردەڕەش شەرەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵدا روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون، وتەبێژی تەندروستی قەزایەکەش دەڵێت، دوو لە بریندارەکان رەوانەی فریاکەوتنی قەزای ئاکرێ کراون، چونکە بە گولـلە بریندار کراون.

نەشوان بەرزەنجی، وتەبێژی تەندروستی قەزای بەردەڕەش بە964ـی وت،” کەمێک لەمەوبەر، پێنج بریندار گەیەندراونەتە ژووری فریاکەوتنی بەردەڕەش، سێ کەسیان برینەکەیان سووکە و ئێستا لەژێر چاودێریدان”.
بە وتەى نەشوان بەرزنجى، دوو لە بریندارەکان بە گولـلە بریندار کراون و گواستراونەتەوە بۆ فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قەزای ئاکرێ.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کوژراو بریندار هەیە: لە گوندێکى سنوورى چەمچەماڵ شەڕ رو�...

کوژراو بریندار هەیە: لە گوندێکى سنوورى چەمچەماڵ شەڕ روویدا