بەرێوەبەری فڕۆکەوانی پارێزگای هەولێر روونكردنه‌وه‌ى دا

ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ى له‌ شاخى پیرەمه‌گرون كێشه‌ى بۆ دروست بوو هی پارێزگاى هه‌ولێر نه‌بوو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

سه‌باره‌ت به‌و هێلیكۆپته‌ره‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ شاخى پیرمه‌گرونى سنوورى سلێمانى كێشه‌ى ته‌كنیكی بۆ دروست بوبوو و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى دژە تیرۆری سلیمانی رزگاركرا، بەرێوەبەری فڕۆکەوانی پارێزگای هەولێر روونكرده‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت “هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ هی پارێزگاى هه‌ولێر نییه‌ و هی سلێمانییه‌.

هێلیكۆپته‌ره‌كه‌  رۆژی 17.3.2025 لە بەرزترین خاڵی شاخی پیرەمەگرون لە سنووری پارێزگای سلێمانی کێشەی تەکنیکی بۆ دروستدەبێت و دەکەوێتە ناو چاڵێکی بەفرەوە، دواى ده‌ستنیشانكردنى شوێنی هێلیکۆپتەرەکە سەرنشینەکانیان رزگار كرد.

عه‌قیدی فڕۆکەوان ئه‌حه‌د دۆڵەمەڕی، بەرێوەبەری فڕۆکەوانی پارێزگای هەولێر، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، دوای ئەوەی هێلیکۆپتەرێکی بەشی فڕۆکەوانی سلیمانی سه‌ر به‌ وەزارەتی ناوخۆ بە ژمارەی (209) لە شاخی پیرەمەگرون توشی کێشەی میکانیکی دەبێت بەرێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر سلێمانی بە بەکارهێنانی هێلیکۆپتەری جۆری (H 225 super puma) توانیان لە شوێنی سەختی شاخاوی هێلیکۆپتەره‌كه‌ رزگار بکەن .

ده‌شڵێت “تاوه‌كو ئێستا نازانرێت پەیجی دژە تیرۆری سلیمانی بۆچی ئاماژە بە هێلیکۆپتەری پارێزگای هەولێر دەکات کە لە راستیدا هێلیکۆپتەره‌كه‌ به‌ ژماره‌ (209) سەر بە پارێزگای سلیمانییە؟”

هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئێران رووسییه‌ یان ئه‌م�...

هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئێران رووسییه‌ یان ئه‌مریكی ؟

دوو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی له‌ چه‌مانكێ كه‌وتن هی كێ بو�...

دوو هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی له‌ چه‌مانكێ كه‌وتن هی كێ بوون؟

هێلیكۆپته‌رێك بۆ نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام دابین كرا

هێلیكۆپته‌رێك بۆ نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام دابین كرا