ئەمڕۆ رۆژی جیهانی دارستانەکانە
ساڵانه بەرووبه‌رى نزیکەی 14 ملیۆن یاریگای تۆپی پێ دارستان لە جیهان ده‌بڕدرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەپێی بڕیارێكی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ 21.3.2025 وەك رۆژی جیهانی دارستانەکان دیاریكراوە و كه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 2012 ئه‌م رۆژه‌ى دیاریكرد و ئامانج لێى هۆشیارکردنەوەی خەڵکه لە گرنگی و ناساندنى هەموو جۆرە دارستانێک.
ساڵانه ئاهه‌نگی جۆراوجۆر له جیعهاندا به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌گێردرێت جگه له وڵاتان و رێكخراوه‌كان، له‌سه‌ر ئاستى باڵاش رێکخەرانی ئەم ئاهەنگانە بریتین لە کۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دارستانەکان و رێکخراوی FAO.
به‌پێی ئامارێك، له ساڵى 1991 ـه‌وه زیاتر لە 420 ملیۆن هێکتار دارستان له جیاندا بڕدراونەتەوە، کە ساڵانە لانیكه‌م 10 ملیۆن هێکتار زه‌وى كه دارستانى له‌سه‌ر روواوه، زیانیان پێدەگات، به‌واتایه‌كی تر ساڵانە ڕووبەری ئەو دارستانانەی دەبڕدرێنەوە لە جیهاندا، هاوتایە بە نزیکەی 14 ملیۆن یاریگای تۆپی.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم هەڕەشانە، رێکخراوی FAO بە بەشداری شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندای باکوور، بەرنامەیەکی “Aim4Forests”ی دەستپێکرد، کە بەرنامەیەکی پێنج ساڵەیە و ئامانجی بەهێزکردنی چاودێریکردنی دارستانەکانە بە تەکنیکە مۆدێرنەکان، داهێنانی تەکنیکی و بەکارهێنانی بنەماکانی بۆشایی ئاسمان داتا و هەستکردن لە دوورەوە.