پۆلیس بەدوایانەوەیە
چەند کوردێک لە بەریتانیا دزی دەکەن
964+
شۆڕش قادری
لە بەریتانیا باندێکی هەشت کەسی، دزی لە کۆگایەک دەکەن کە چەند کەسێکیان بە کوردی قسە دەکەن، پۆلیسیش بەدوایاندا دەگەڕێت.
بەپێی گرتەڤیدیۆیەک کە لە میدیاکانی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، لە شارۆچکەی چاتهام لە ناوچەی کێنت، چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر کۆگایەکی کەلوپەلی ناوماڵ و تاڵانی دەکەن، لەو کاتەدا یەکێکیان بە کوردی قسە دەکات و هاوار دەکات، “ئەو جیهازە بشکێنە بە تالیبەر، بەدەست نابێ”.
بەقسەی خاوەن کۆگاکە، بایی 100 هەزار پاوەند، ڤەیپی لێ دزراوە، ئاماژە بەوەشکراوە، دزییەکە لە کاتژمێر چواری بەرەبەیاندا روویداوە و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانیش بەدوای دزەکانەوەن.
