پێشنوێژ و مامۆستای مزگەوتی گرێزە

“باری دەروونی تێکچووە و کاریسەی قەوماندووە”

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

تەرمى هەر شەش کەسى ئەو خێزانەى شەوى رابردوو لە گوندى گرێزەى سەیدسادق لە رووداوێکدا کوژران لە تەنیش یەکتریى بە خاکسپێردران بە تەرمى کوژراویشەوە.

د.عوسمان گرێزەیی پێشنوێژ و مامۆستای مزگەوتی گوندی گرێزە بۆ 964 وتی، میوانیان هەبووە و باوکیان دوو رۆژە نەشتەرگەری بۆ کراوە و دوژمنیان نییە و خۆیان لەناو خۆیاندا کێشەیان هەبووە و یەکتریان بڕاندووەتەوە، کوڕەکە باری دەروونی تێکچووە و کاریسەی قەوماندووە.

گوندەکە چوار کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری قەزای سەیدسادق، ئەو گەنجە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لە بنەماڵەکەی کردووە و پێنج کەسی لێ کوشتوون، دواتر خۆشی کوشتووە.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

کڵاشینکۆفی پێ بووە؛ شەش تەرمەکەی گرێزە بردرانە سلێمان�...

کڵاشینکۆفی پێ بووە؛ شەش تەرمەکەی گرێزە بردرانە سلێمانی