یاسای باڵاپۆشی لە ئێران هەموار دەکرێتەوە
پێشێلکردنی یاساکە چ سزایەکی هەیە؟
یاسای باڵاپۆشی ئێران کە بڕیارە هەموار بکرێتەوە چی لەخۆ دەگرێت؟
964+
شۆڕش قادری
ئەو یاسایەی کە بە یاسای باڵاپۆشی لە ئێران ناسراوە و چەندین ساڵە مشتومڕی لەسەرە و بڕیارە هەموار بکرێتەوە، دوور و درێژە و چەندین بڕگە و ماددە لەخۆ دەگرێت، لەخوارەوە ئاماژە بە چەند بڕگەیەکی سەرەکی دەکەین.
یاساکە بە یاسای نوێی پاکیزەیی و باڵاپۆشی (عفاف و حجاب) ناسراوە و پێشێلکردنی بە کورتی ئەم سزایانەی خوارەوەی هەیە کە دەشێ لاببرن و هەڵبگیرێن:
1-پەرەپێدان یان هاوکاریکردنی کەس یان لایەنێک لە لابردنی باڵاپۆشی و حیجاب:
ئەگەر بچێتە چوارچێوەی دژایەتیکردنی خودا سزاکەی لەسێدارەدانە، جگە لەوە سزای پێنج بۆ 10 ساڵ زیندانیی لەگەڵ 330 بۆ 500 ملیۆن تمەن سزای دارایی هەیە، هاوکاریکردن لەگەڵ ناوەندە بیانییەکانیش سزای قورستری هەیە.
2- ناردنی گرتەڤیدیۆ یان بابەتێکی پەیوەندیدار بۆ لایەنێکی دەرەکی:
-لە جاری یەکەمدا دوو بۆ پێنج ساڵ زیندانی لەگەڵ 165 بۆ 330 ملیۆن تمەن سزای داریی هەیە، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی پێنج بۆ 10 ساڵ لەگەڵ 330 بۆ 500 ملیۆن سزای دارایی هەیە.
3- بانگەشە یا بێڕێزی بە باڵاپۆشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا:
-لە یەکەمجاردا سزایی دارایی و رێگەگرتن لە چوونەدەرەوەی وڵات و سنووردارکردنی چالاکی و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی، دوو بۆ پێنج ساڵ زیندانیی لەگەڵ سزای دارایی زیاتری هەیە.
4- پۆشینی جلوبەرگی نیمچەڕووت لە شوێنە گشتییەکان:
-سزای دارایی حەوت بۆ 500 ملیۆن تمەن و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی، رێگەگرتن لە چوونەدەرەوەی وڵات و سنووردارکردنی چالاکییەکانی لەگەڵە.
5- شۆفێران و سەرنشینانی ئۆتۆمبێل:
-رەچاونەکردنی باڵاپۆشی لەلایەن شۆفێر و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک، سزای دارایی حەوت بۆ 500 ملیۆن تمەن و زیاتریشی هەیە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماوەی یەک هەفتە.
7- ئەو دوكان و شوێنکارانەی جلوبەرگی نەشیاویان هەیە و ریکلام بۆ لابردنی باڵاپۆشی دەکەن:
-سزای دارایی قورسی هەیە لە 500 ملیۆن تمەنەوە بەرەوسەر، راگرتنی کارکردنی شوێنەکە بۆ ماوەی شەش بۆ دوو ساڵ و لەئەگەری دووبارەبوونەوەش سزاکان دوو هێندە دەبن و زیندانیکردنی خاوەنکاریشی تێدایە.
ئەم بابەتە چەند رۆژێکە هاتۆتەوە بەرباس داوای ئەوەی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بڕیارە کابینەی مەسعود پزیشکیان هەمواری بکاتەوە و بەپێی یاسا نوێیەکەش پۆلیسی ئەخڵاق لەناو شار نامێنێت و چیدی بەرۆکی ژن و کچانی بێ لەچک ناگرن.

جلوبەرگی باڵاپۆش زۆرە و خانمان تاقیناکەنەوە
