تیمەکانى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەک ماسى راوکرادا
سبەینێ قەدەغە دەکرێت
ئەمڕۆ کۆتا رۆژى راوەماسییە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ کۆتا رۆژى راوەماسییە، لە سبەینێوە بۆ ماوەى سێ مانگ قەدەغە دەکرێت.
بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى کشتوکاڵ، لە پێناو پاراستی سامانی ماسی وەک سامانێکی گرنگی نیشتیمانی، لە سبەینێ 20.3.2025ـەوە تاوەکو 20.6.2025، قەدەغەى راواماسییە.
بەدیاریکراوى لە 21.6.2025، راوەماسی ئاسایی دەکرێتەوە
راوکردن بە (کارەبا و مادە ژەهرەوییەکان و مادە تەقەمەنییەکان و تۆری کوو ورد) کە ببێتە هۆکاری لەناوبردنی بەکۆمەڵی زیندەوەرە ئاوییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
قەدەغەکردنى راوەماسى بۆ گەشەدانە بە سامانى ماسى، چونکە لەو ماوەیەدا وەرزى گەرادانانى ماسییە و ساڵانە بۆماوەیەک قەدەغە دەکرێت.