دوایەکی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە

عێراق سەرکۆنەى هێرشى ئیسرائیل بۆسەر غەززە دەکات

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتى دەرەوەى عێراق، سەرکۆنەى هێرشى ئیسرائیلى بۆسەر کەرتى غەززە کرد و داواى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کرد بەخێرایی سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانى ئیسرائیل دابنێت و پارێزگاریى لە گیانى هاوڵاتییانى سڤیلى فەڵەستین بکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆى هێرشى ئیسرائیلەوە زیاتر لە 400 فەڵەستینى گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و 562 کەسى دیکە برینداربوون.

لە راگەیەندراوەکە ئەوەشخراوەتەڕوو، کردەوە دوژمنکارانەکانى ئیسرائیل پێچەوانەى یاسا نێودەوڵەتییەکانە، بەشێوەیەکى راستەوخۆ هاوڵاتییانى سڤیل دەکاتە ئامانج.

داواش لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى دەکات، سنوورێک بۆ هێرشەکانى ئیسرائیل دابنێت بۆسەر کەرت غەززە.

لە ترسى هێرشى ئیسرائیل، بەغدا هانا بۆ ئەمەریکا دەبات

لە ترسى هێرشى ئیسرائیل، بەغدا هانا بۆ ئەمەریکا دەبات