کەرکوک

دوو برا بەیەکەوە کوژران

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی حەجاجی شاری کەرکوک دوو برا بەیەکەوە کوژران.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک کوژرانی دوو براکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە رووداوەکە روویداوە.

نوێکرایەوە 5:33

سەرچاوەیەکی تایبەت لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، بکوژەکە پێشتر چووەتە سەر ماڵی ئەو دوو برایە و پێانی وتوە هەرکەسێک بێتە بەر دەرگاکەیان دەیکوژێت، ئەو دوو برایەش چوونەتە بەردەم دەرگای ئەو کەسە و ئەویش لە کامێرای چاودێرییەوە تەماشای کردوون و دەستبەجێ بە چەکی کڵاشینکۆف هەردوو براکەی کوشتووە.

وتیشی هێزە ئەمنییەکان ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

سەرچاوەکە وتیشی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کێشەکە کۆمەڵایەتییە و بابەتە تیرۆریستی نییە.

دەربارەی دەستگیرکردنی تاوانبارەکە، سەرچاوەکەی 964 هیچ زانیارییەکی دیکەی نەدرکاند ، بەو پێی دۆسییەکە لە سەرەتای لێکۆڵینەوەدایە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سێ كەس بە تۆمەتی

سێ كەس بە تۆمەتی "كوشتن" دەستگیر كران