"دواکەوتنی موچە کاریگەری هەبووە"

بەرەو جەژن دەڕۆین و بازاڕی کەلار شەوان چاوەڕێی کڕیارە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە دوای 15ی رەمەزانەوە، بووە بە نەریت لە قەزای کەلار بازاڕ بە شەوان دەکرێتەوە و ھاوڵاتیان بەڕۆژ بەڕۆژوون و شەوانیش دێن پێداویستیەکانی جەژن دەکڕن.

محەمەد جەمال، دوکاندارێکی بازاڕەکەیە بە 964ى وت،”ساڵانی رابردوو پێش 15ی رەمەزان دوکانیان دەکردەوە، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی دواکەوتنی موچە درەنگتر بازاڕیان کردووەتەوە”

“دوو شەوە بازاڕمان کردەوە، خەڵک دێتە بازاڕ بەڵام قەیرانی دارایی کاریگەری کردووەتە سەر بازاڕ و خەڵک کەمتر دێنە بازاڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو”،محەمەد جەمال وای وت.

لەبارەی گرانبوونی نرخی شتومەک، ئاماژەی بەوەشکرد،”نرخمان ھیچ گران نەکردووە، ئەگەر شتەکان لە جێگای خۆیان گران نەبن ئێمەش لەکاتی جەژن نرخیان زیاد ناکەین”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

گەرما تەنگی بە کەلارییەکان ھەڵچنیوە

گەرما تەنگی بە کەلارییەکان ھەڵچنیوە