لۆگۆی وەزارەتی دارایی
داهاتی نانەوتی
كوردستان پارەی بۆ بەغدا نارد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 17.3.2025 بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 48 ملیار و 722 ملیۆن و 239 هەزار دینارە، بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.