لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە

سودانی: هەوڵی زۆر بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەدەین

964+

ژووری هەواڵ

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاندووە، هەوڵی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازیی لە ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، “حکومەت هەوڵی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان. دانوستاندنەکان بەردەوامن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێم هەیە بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکیی پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن”.

سودانی وتوشیەتی، حکومەتی عێراق خواستی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاریی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان لە کەرتە جیاجیاکاندا، جگە لە هاریکاری لە کەرتی وزە، حکومەت کار بۆ هەمەچەشنکردنی لایەنەکانی دیکەش دەکات، لەوانەش زیادکردنی پێدانی کارەبا لە رێگەی هاریکاریی هاوبەشەوە.

وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیاش باسی لە گرنگی هەناردەکردنی نەوتی بەسرە لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەربڕیوە و وتوشیەتی، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هاوکاریی زیاتر لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕی، لەوانەش پرۆژەی پاڵاوگە و پترۆکیمیایی.

ئەپیکۆر: هیچ رێکەوتنێک نییە ئەمڕۆ نەوت هەناردە بکرێ

ئەپیکۆر: هیچ رێکەوتنێک نییە ئەمڕۆ نەوت هەناردە بکرێ