لە چەمچەماڵ کەسێکی بەڕەچەڵەک عەرەب تانکەرێکی دزی و دەستگیر کرا - وێنە: پۆلیسی سلێمانی
کابرای دز عەرەبە
لە چەمچەماڵ تانکەرێکی دزی و دەستگیر کرا
964+
شۆڕش قادری
لە چەمچەماڵ کەسێکی بەڕەچەڵەک عەرەب تانکەرێکی دزی، بەڵام لەدەستی پۆلیس قوتاری نەبوو و دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری لە جۆری (تانكەر) لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە، تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر تانكەرە دزراوەكەدا”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا تۆمەتبار بەناوی (س، ج، ع) و لەدایکبووی ساڵی 1997 و بە نەتەوە عەرەب، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.