سودانى ئاماده ده‌بێت یاخود نا ؟
جێگرى پێشووى پارێزگار: سبه‌ینێ پڕۆژه‌ى ده‌روازه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وا بڵاوكرایه‌وه كه پڕۆژه‌ى ده‌روازه‌ى هه‌ڵه‌بجه كه له‌سه‌ر بودجه‌ى حكومه‌تى عێراق دروست ده‌كرێت، بۆ ساڵیادی كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو نه‌بێت و نه‌كرێته‌وه، ده‌شڵێن ئه‌گه‌ر ده‌روازه‌كه ته‌واو نه‌بووبێت سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش بۆ ساڵیاده‌كه ئاماده نابێت.
كاوه عه‌لى كه‌ریم، جێگرى پێشووى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه كه له‌نزیكه‌وه به جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه ئاگاداره، وه‌ڵامى ئه‌و ده‌نگۆیه ده‌داته‌وه و ده‌شڵێت “هاتن و نەهاتنی سودانى بۆ یادەکە هیچ پەیوەندی بە پڕۆژەکەوە نییە”.
له روونکردنەوەیه‌كدا كاوه عه‌لى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، لێدوانێک بڵاوکراوەتەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ تیمێکی ناردووە بۆ لای کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی دەروازەی هەڵەبجە و پێیڕاگەیاندوون کە لەبەرئەوەی پڕۆژەکە تەواو نەبووە بۆ 16.3 ناتوانێت ئامادەی یادی 37 هەمین ساڵیادی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە بێت.
جێگرى پێشووى پارێزگار ده‌ڵێت “ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە، هیچ تیمێک سەردانی کۆمپانیای جێبەجێکاری نەکردووە و هەموو پەیوەندیەکان لە رێگەی بەندەوە بووە بە نوێنەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنی تەرخانی بودجەی پڕۆژەکە”.
ئاشكراى ده‌كات كه نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه کە بۆ 16.3.2025 پڕۆژەکە تەواو دەبێت بە نوسراوی فه‌رمى پارێزگاش بانگهێشتی محه‌مه‌د شیاع سودانى كراوه بۆ یادەکە، بەڵام ده‌ڵێت “تاوه‌كو ئێستا وەڵامیان نەداوەتەوە”.
پڕۆژه‌ى ده‌روازه‌ى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق وه‌ك دیارییه‌ك بۆ ئه‌م پارێزگایه، بودجه‌ى دروستكردنه‌كه‌ى بۆ ته‌رخانكراوه.
بودجه‌ى پڕۆژه‌كه له‌سه‌رەتادا یه‌ك ملیار بوو، به‌ڵام دواتر 500 ملیۆنى دیكه‌ى بۆ زیاد كرا و كاوه عه‌لى كه‌ریم جێگرى پێشووى پارێزگار و په‌رله‌مانتارى ئێستاى هه‌رێمیش به 964ـى راگه‌یاند كه پاش هەوڵێکی بەردەوام ، توانرا 467 ملیۆن دیناری دیكه بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌كه زیاد بکرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك له بڕگه‌كانى پڕۆژه‌كه كه‌موكورتیان تێدابووه.