هەڵەبجە و گەرمیان دەگەیەنێ بەیەک

بەردی بناغەی پردێکی 600 مەتری لەسەر رووباری سیروان دانرا

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

بەردی بناغەی پردی (تەنگی سەید محەمەد) لەسەر رووباری سیروان دانرا کە بەتەواوکردنی پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 15.32025 و رۆژێک پێش یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە، بەردی بناغەی پردی (تەنگی سەید محەمەد) لەسەر رووباری سیروان دانرا.

لە وتارێکدا دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم وتی، “پرۆژەکە بە بودجەی 26 ملیار و 698 ملیۆن و 983 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە لە ماوەی 900 رۆژدا تەواوبکرێت، بە تەواوبوونیشی دەروازەیەکی نوێی ئاوەدانی و بازرگانی بەڕووی هەڵەبجەدا دەکرێتەوە”.

دانا عەبدولکەریم موژدەی ئەوەشی دا بە خەڵکی هەڵەبجە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا رەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی رێگای خاڵی سنووری سازان – هەڵەبجە دەدرێت کە ئەویش بە بودجەی زیاتر لە 60 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.

پردی تەنگی سەید محەمەد لەسەر رووباری سیروانە، درێژەیەکەی 600 مەترە و بەرزییەکەشی لە هەندێک شوێندا دەگاتە 25 مەتر، بە تەواوبوونی، پردەکە قەزای دەربەندیخان لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پڕۆژەی خانووی شوشەیی لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت

پڕۆژەی خانووی شوشەیی لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت

ژمارەیەک پڕۆژە لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن

ژمارەیەک پڕۆژە لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن