لۆگۆی ژووری بازرگانیی هەولێر
پەیوەندی بكەن
پێشانگەی گەشتوگوزار لە ئەرمینیا دەکرێتەوە و كۆمپانیاكانی كوردستانیش دەتوانن بەشداربن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگەیاند، بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە سێکتەری گەشتوگوزار ئاگادار دەکەنەوە، دەتوانن بەشداربن لە پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە شاری یەریڤان لە وڵاتی ئەرمینیا.
لەمبارەیەوە كامەران محەمەد ساڵح ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی 14.3.2025 بە 964ی وت، پێشانگەكەی یەریڤان بۆ بواری گەشتوگوزارە و لە ماوەی 4 تا 6.4.2025 بەڕێوەدەچێت، كۆمپانیاكانی كوردستانیش دەتوانن بەشداربن و بەرهەم و خزمەتگوزارییەكانی خۆیان لەوێ نمایش بكەن.
وتیشی، “هەر كۆمپانیایەك لەم بوارە كاردەكات و دەیەوێت بەشداریی بكات، با پەیوەندی بە پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بكات، بۆ ئەوەی ئاسانكاری و رێنماییان بۆ بكەین و چۆنیەتیی بەشداریكردنیان بۆ روون بكەینەوە”.
لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو چەندین پێشانگە و كۆڕبەندی ئابووری لە وڵاتانی ئەرمینیا، ئەڵمانیا، توركیا و ئەمریكا بەڕێوەدەچن و بە پێی راگەیاندرا و لێدوانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانیی هەولێر، دەرفەتی بەشداریكردن بۆ كۆمپانیا و بازرگانانی كوردستان هەیە.