سێ راوچی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئەم رەمەزانە 11 راوچی قۆڵبەست کراون
سێ راوچی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
راوچییەکان بە رەمەزانیش واز لە ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان ناهێنن و لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە 11 راوچی لە سنووری سلێمانی دەستگیر کراون، کە سێیانیان ئەمڕۆ قۆڵبەست کراون.
هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “مەفرەزەکانمان بەردەوامن لە دەرچوون و کێوماڵی سنوورەکانیان و هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ هەینی 14.3.2025 لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تەکیە بۆ سنوری شاخی کانی چنار، توانیویانە سێ کەس دەستگیر بکەن کە بەمەبەستی راوکردن چووبوونە سنورەکە” .
باسی لەوەش کرد، لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو سێ راوچییە، ئۆتۆمبێلێک، دوو کەوی زیندوو و چوار دەستە داو دەستیان بەسەرداگیراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.
بە قسەی هێمن کەمەرخان، لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە تا ئەمڕۆ 11 راوچی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراون و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.