دیمه‌نێكی پڕۆژه‌كه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى ناحیه‌ى پێباز.
تاوه‌كو پێش جه‌ژن چاكنابێته‌وه
به‌هۆى پڕۆژه‌یه‌كەوە چه‌ند رۆژێكه گه‌ڕه‌كێكی ناحیه‌ى پێباز بێ ئاوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كی ئاو له‌ناحیه‌ى پێبازى سه‌ر به ئیداره‌ى گه‌رمیان چه‌ند رۆژێكه گه‌ڕه‌كێكی بێ ئاو كردووه كۆمپانیای جێبه‌جێكاریش ده‌ڵێت، تاوه‌كو پێش جه‌ژن ئه‌م گه‌ڕه‌كه هه‌ر بێ ئاو ده‌مێنێته‌وه.
عه‌دنان عه‌لی، بەڕێوەبەری ناحیە پێباز (باوەنور)، لەگەڵ بەڵێندەر و جێبەجێکاری پرۆژەکە كۆبووه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد مەبەستی کۆبونەوەکە بۆ جێبەجێکردنی داواکاری دانیشتوانی گەڕەکی سیروان بوو کە چەند رۆژێکە بەهۆی پرۆژەکەوە روبەڕووی گرفتی ئاو بونەتەوە .
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكى ناحیه‌ى پێباز، بەڵێندەری پرۆژەکە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی گەڕەکەکەی دا‌و لە نزیکترین کاتدا ئاوی گەڕەکەکە بەتەواوی چاک دەکرێت و واده‌كه‌ن جارێکی دیكه بۆریەکان روبەڕووی شکان نەبنەوە.
كۆمپانیای جێبەجێكار به‌ڵێنیشی به به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه داوه پێش هاتنی جەژنی رەمەزان پڕۆژه‌كه تەواو بكات و بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە .
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه، بە تەواوبونی ئەم پرۆژەیە هیچ گەڕەکێکی ناحیەی پێباز نامێنێت، ئاوەڕۆی نەبێت و تەواوی گەڕەکەکانی ناحیەکە ده‌بنه خاوه‌ن ئاوەرۆی خۆیان.