له مۆسكۆ سازكرا
هه‌نگه‌وانێكی دهۆك له كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تى مه‌دالیاى زيوى بەدەستهێنا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى دهۆك ده‌ڵێت، هه‌نگه‌وانێكیان له كۆنفڕانسێكی نێوده‌وڵه‌تى پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێناوه و مه‌دالیایان پێبه‌خشیوه.
كۆنفڕانسه‌كه به‌ناوى Bee_&_Human له موسکۆى پایتەختى وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌چووه كه تیایدا 500 هەنگەوان له 35 وڵاتى جیاواز به‌شداریان تێدا كردبوو.
كۆمه‌ڵه‌كه بڵاویكردووته‌وه، له كۆنفڕانسه‌كه‌دا پێشبڕكێى باشترین هه‌نگوین سازكراوه له پێشبڕكێیه‌كه هه‌نگاوه‌نێكیان به‌ناوى زێرەڤان ئیبراهیم حه‌سه‌ن توانیویه‌تى پله‌ى دووه‌م به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌و مه‌دالیایه‌ى پێشی به‌خشراوه له‌ماده‌ى زیو دروستكراوه.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى كه پێشتر 964 له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌یى وه‌رگرتووه، له سنوورى پارێزگاكه سێ هه‌زار و 520 هه‌نگه‌وان به‌فه‌رمى ناویان تۆماركراوه و كاریان به‌خێوكردنى 72 هه‌زار شانه‌هه‌نگه.