پێنجوێن

گیرفانیان بەتاڵ دەکەن و گورچیلە بۆ نەخۆشێک دەکڕن

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

رێکخراوێک و ژمارەیەک مامۆستاى ئاینى و ریشسپى و خەڵکى بۆ خواسوڵحاوى پێنجوێن، لەناو بازاڕى شارەکە کەمپینێکیان رێکخستووە بۆ کۆکردنەوەى هاوکارى و دەیانەوێت بەو پارەیە ژیانى نەخۆشێکى گورچیلە رزگار بکەن کە ساڵانێکە بە ئازارى نەخۆشى گورچیلەکانییەوە دەناڵێنێت.

بەهادین حەسەن کەمپەینەکەی رێکخستووە، بە 964ـى وت،” نەخۆشەکە دەبێت هەردوو گورچیلەی بگۆڕێت و بۆ ئەو کارەش 35ملیۆن دیناری پێویستە”.

نەخۆشەکە ساڵانێکە بەدەست ئازارەوە دەناڵێنێت و هەفتانەش پێیەکى لە سەیدسادق بووە بۆ شۆردنى گورچیلەکانى، بەڵام پێى وتراوە کەڵکى شۆردنیشیان نەماوە و دەبێت بگۆڕدرێت.

ئێستا ئەو کۆمەڵە کەسە، لەرێگەى کۆکردنەوەى هاوکارییەوە، دەیانەوێت ئیشەکە جور بکەن و نەخۆشەکە بەرەو تاران بەڕێ بکەن بۆ ئەوەى گورچیلەى بۆ بگۆڕن و بگەڕێتەوە ژیانى ئاسایى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەسەلامەتی گورچیلەکەی بەخشیە دایکی

بەسەلامەتی گورچیلەکەی بەخشیە دایکی