دەستبەسەرداگرتنى کەلوپەلى نەشیاو بۆخواردن لەلایەن لیژنەکانەوە وێنە: قایمقامییەتى رانیە
دەیانویست لە بەربانگ بە خەڵکى بفرۆشن
نیو تۆن شەربەت و چەرەز لەناوبرا
964+
وریا فەتاح
لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە، نیو تۆن شەربەت و چەرەزیان تەلەفکرد کە لە بازگەکان و ناوبازاڕ دەستى بەسەردا گیرابوو و دەیانویست ساغى بکەنەوە.
کارزان سلێمانى، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە بە 964ـى وت،”ئەمرۆ بڕى 500 کیلۆ شەربەت و خۆراکى دەستبەسەرداگیراو تەلەفکرا کە رۆژانە لەلایەن بازگەکان و لیژنەکانمانەوە لە رانیە، دەستیان بەسەرداگیرابوو”.
وەک باسى دەکات، رۆژانە لیژنەکانیان بەردەوام چاودێرى و گەڕان بۆ ناو بازاڕ و شوێنکارەکان دەکەن، رێکارى پاراستنى تەندروستى دەگرنەبە.
داواش دەکرێت، بۆ گەیاندنی سکاڵاو زانیاری لەکاتی بینینی سەرپێچی پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی 07708593000