هەور ئاسمان چۆڵناکات

ئەم دوو رۆژە بەتەماى باران مەبن و کەشەکەى بەهارییە

964+

وریا فەتاح

ئەم دوو رۆژە باران نابارێت، بەڵام هەور ئاسمانى هەرێم چۆڵناکات، پلەکانى گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوى کردەوە، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، پلەکانى گەرماش 1 تا 3 پلەى سیلیزى بەرز دەبنەوە.

وەک ئەوەى کەشناسى پێشبینى کردووە، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، واتا هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبێت و نابارێت.

هەروەک ئاشکراى کردووە کە پلەکانى گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و بەراورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلە، جیاوازى دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ پێنجشەممە:

هەولێر : 24 پلەى سیلیزى

سلێمانى: 22 پلەى سیلیزى

دهۆک : 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە :21 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 25 پلەى سیلیزى

سۆران : 20 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى

 ئەمڕۆ نمە باران دەبێت و سبەینێ هەور

 ئەمڕۆ نمە باران دەبێت و سبەینێ هەور