لە 69 دۆلار گیر بووە

ئەمڕۆش نەوت نەیتوانى بگاتەوە بە 70 دۆلار

964+

وریا فەتاح

ماوەیەکە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە بازاڕی جیهانیدا لە هەر لە دەورووبەرى 70 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و ناتوانێت ئەو بەربەستە تێپەڕێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12.3.2025، لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانیی نەوت، نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 69 دۆلار و 91 سەنت دیاریکراوە و بەڕێژەى 35 سەنت رووەو بەرزى رۆشتووە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە 66 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەڕێژەى 36 سەنت بەرز بووەتەوە.

دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو، ئۆپیک بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەى ئاستى هەناردەى نەوت، نرخەکەى رووى لە دابەزین کرد و لە پێنج رۆژی رابردووشدا بە دەوری 70 دۆلار دەسوڕێتەوە.

لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر سەربەرەوخوار بووەوە.

نرخى نەوت هەر لە خوار 70 دۆلارە

نرخى نەوت هەر لە خوار 70 دۆلارە