کچان زیاتر دەچن
کافێیەکی بچووک بەهۆی ورچەوە بووە بە ترێند لە دهۆک
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
کابینەیەکی بچووک، کراوە بە کافتریا و بەهۆی ورچەکەیەوە بووە بە ترێند لە دهۆک، خاوەنەکەشی دەڵێ، لە ئایندەیەکی نزیک چەند لقێکی دیکە لە دهۆک دەکەنەوە.
نزیکەی دوو مانگە کافتریاکە دوو هاوڕێ پێکەوە دایان مەزراندووە، ناویان ناوە “IGLOO SEASON”ـە لەسەر شێوازی ئیتاڵی.
کافێکە دەکەوێتە، کۆتایی شەقامی گشتی زرکا لە نزیک زانکۆیی دهۆک، ئەوان 50 جۆر تامیان هەیە، هەر خواردەنەوەیەکی گەرم و سارد داوا بکەی، ورچێکی لەگەڵدا وەردەگری، خەڵک بە گشتی حەز بە سەردانکردنی دەکەن، بە تایبەت کچان.
هەریەک لە خواردنەوەکانی، ”Hot Drinks, Hot Mocha, Mojito, Ice cafe, Fresh Juice, Frappe Milkshake “ لەگەڵ ورچێک، کە رەنگەکەشی بەپێی حەزی موشتەریی ئامادە دەکرێ و پێشکەش دەکرێ.
ژێهات حەسەن، یەکێکە سەرپەرشتیارانی کافێکەیە ئەو بە 964ـی وت، ئێمە دوو کەسین پێکەوە بە هاوبەشی کافتریاکەمان دامەزراندووە، سێ کارمەندیش لەگەڵمان کار دەکەن.
بەهۆی سەردانی زۆر بۆ وڵاتی دەرەوە، و بەتایبەت وڵاتی ئیتاڵیا بیرۆکەکەی بۆ هاتووە، ئەو وتی، چونکە سیستمی کافتریاکەشیان ئیتاڵیە و هەر بەوشێوازە دەمێنێتەوە، ورچەکانیش لە چەندین وڵات داوای دەکەن.
ژێهات باسی لەوەکرد، بەهۆی زۆری خواست لەسەر بەرهەمەکەیان، دەیانەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆژەکەیان فراوانتر بکەن. و چەند لقێکی دیکە لە پارێزگای دهۆک بکەنەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا