وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا:

ئۆكرانیا رازیی بووە دەستبەجێ ئاگربەست رابگەیەنێت

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، لە گفتوگۆیەكانیان لەگەڵ شاندی ئۆكرانیا لە سعودیە، ئۆكرانیا ئامادەیی دەربڕیوە دەستبەجێ شەڕ رابگرێ و ئاگربەست رابگەیەنن.

ئەمڕۆ گەڕی یەكەمی دانوستانی نێوان وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و ئۆكرانیا لە شاری جەدەی سعودیە بەڕێوەچوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ئۆكرانیا رازی بووە ئاگربەست بۆ ماوەی 30 رۆژ رابگەیەنێت.

لە 24.2.2022 سوپای روسیا هێرشی كردە سەر ئۆكرانیا و چوونە ناو خاكی ئەو وڵاتە، تا ئێستاش شەڕ لە نێوان هەردوولا بەردەوامە.

لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكایەتیی ئەمریكای وەرگرتووەتەوە، هەوڵەكانی دەستپێكردووە بۆ راگرتنی شەڕەكە و كۆتاییهێنان بە كێشەكانی نێوان هەردوو وڵات.

کەشتییەکانی روسیا و چین چوونە سنورە ئاوییەکانی ئێرانە...

کەشتییەکانی روسیا و چین چوونە سنورە ئاوییەکانی ئێرانەوە